دوو كاروان ئۆتۆمبێلى شوتى خراپ بۆ ئێران گه‌ڕێنرایەوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 123‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن


لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێلی  گیراو  کە زیاتر لە (32) تەن شوتی خراپی ئێرانی بارکردبوو ، بڕیاری گەڕانەوە بۆ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە درا.


بەهێز لەتیف، لێپرسراوی كەرەنتینەی كشتوكاڵی باشماخ، بەدواڕۆژی راگەیاند: (ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی مارسی 2019) لەكاتی هاتنی دوو ئۆتۆمبێلی گەورەی بارهەڵگر لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ ناو مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، دەستكرا بەئەنجامدانی كاری پشكنین بۆ ئەو شوتیەی باریان كردبوو.

وتیشی: "دوای پشكنین دەركەوت كە بڕی (32.470) تەن شوتیان پێبوو، كە بەهۆی دەرنەچوون لەپشكنین و نەشیاوی بۆ خواردن راستەوخۆ لەلایەن هۆبەكەمانەوە، نووسراوی گەڕانەوە بۆ هەردوو ئوتومبێلەكە بۆ بەندەر عەباسی وڵاتی ئێران بۆ ده‌ركرا".

روونیشیكردەوە، ئەو شوتیانە خراپ ببوون و لەرووی تەندروستییەوە بۆ بەكارهێنانى  مرۆیی نه‌ده‌گونجا و زیانى به‌ ته‌ندروستیان هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ده‌گه‌یاند".

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure