واده‌ى لابردنی پارەی وەرگرتنی ڤیزای ئێران راگەیەندراى

هەواڵ / ئابوری :: 14/03/2019‌ :: 4919‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

دوای ئەو رێکكەوتنەی لە نێوان حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراق واژۆکرا، بەمەبەستی به‌هێزكردنى پەیوەندییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كانى نێوانیان، ئێران ره‌سمى وه‌رگرتنى فیزاى لابرد.

دابان نەجمەدین، رێکخەری پەیوەندییەکان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەدواڕۆژی راگەیاند: دواى راگه‌یاندنى بڕیاڕى لابردنی ڤیزای ھاتوچۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا، لە ئێستادا بڕیار لەسەر ئەوەدراوە کە بۆ لەمەودوا پارەی وه‌رگرتنى ڤیزای ئێران لە ھاووڵاتیانی عێراقی وەرنەگیرێت.

راشیگەیاند: بازرگانان و ھاووڵاتیان زۆر پرسیار لەبارەی کاتەکەیەوە دەکەن، بۆیە ئێمە لەگەڵ کونسڵیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی قسەمان کرد، ئەوانیش پێیان راگەیاندین کە بڕیارەکە لە سەرەتای مانگی داھاتوو ئەچێتە جێبەجێکردنەوە پارەی ڤیزا لە کەس وەرناگیرێت.

دابان وتیشی: "پێدانی ڤیزا ھەر بەوشێوەیە دەبێت، کە بە ئەلیکترۆنی لە رێگەی کاغەزه‌وە دەدرێت و ڤیزا لە پاسپۆرت نادرێت، ئەمەش بەشێکی زۆری ھاووڵاتیانی دڵخۆش کردووە".

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure