رۆحانى: هیچ هێزێك ناتوانێت كه‌لێن بخاته‌ نێوان ئێران و عێراق

هەواڵ / عێراق :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 72‌ جار بینراوە
حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران

دواڕۆژ، به‌غدا

پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ گه‌شته‌كه‌ى بۆ عێراق، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند: هیچ هێزێك ناتوانێت كه‌لێن بخاته‌ نێوان ئێران و عێراق.


حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆك كۆمارى ئێران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى میهرئابادى تاران بۆ میدیا ئێرانییه‌كان وتى: "گه‌شته‌كه‌ چه‌ند دانوستان و لێكگه‌یشتنى له‌خۆگرتبووه‌، له‌ ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و پرسى بازرگانى وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ یان نه‌هێشتنى رسومان له‌سه‌ر هه‌ندێك شمه‌ك و دروستكردنى شارى پیشه‌سازى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ بوارى وزه‌ و ئاسانكارى ڤیزه‌ى بازرگانى".

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان كردووه‌ له‌سه‌ر كاروبارى بانكى و پشتبه‌ستن به‌ هه‌ردوو دراوى نیشتمانى له‌ زۆرێك له‌ پڕۆسه‌ى ئاڵوگۆڕ و ئاسانكارى په‌یوه‌ندییه‌ بانكییه‌كان، له‌ بوارى ئه‌منى و هه‌رێمایه‌تیشدا گه‌یشتوینه‌ته‌ لێكگه‌یشتنى باش، دیدگاى هه‌ردوو وڵاتیش له‌ زۆر پرسى گرندا نزیكن.

رۆحانى باسى له‌وه‌شكرد: هه‌ستى به‌ زیندوییه‌تى گه‌لى عێراقى كردووه‌، له‌كاتى ئه‌و سه‌ردانه‌دا، به‌هۆى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌هێزه‌ى له‌نێوانیاندایه‌، بۆیه‌ هیچ هێزێك ناتوانێت ناكۆكى و كه‌لێن له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لى ئێرانى و عێراقیدا دروستبكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure