وێنە: گەلەرییەکەی خاڵە ڕەجەب لە سلێمانی

هەواڵ / گەلەری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 273‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ

فۆتۆ: حەمەسور

ڕەجەب تۆفیق ناسراو بەخاڵە ڕەجەب دانیشتوی شاری سلێمانییە و ماوەی چەند ساڵێکە بەکۆکردنەوەی وێنە و کەلوپەلە کۆنەکانی کوردستان و شاری سلێمانی بەتایبەت خەریکە و زۆرێک لە وێنەی کەسایەتییە ناودار و سیاسی و خاوەن پیشە کۆنەکان کە باس لە کلتوری کوردەواری دەکات، لەگەلەرییەکەیدا بوونیان هەیە، ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەتایبەت جەلال کە هاوڕێ و هاوکارێکی دیاری خاڵە ڕەجەبە، خەریکی کۆکردنەوەیانن.

هەندێک لەو وێنانەی کە لە گەلەرییەکەی خاڵە ڕەجەبدا هەن، مێژوویەکی دێرین و کۆنیان هەیە و هەندێکیان تەنها لای خاڵە رەجەب ماونەتەوە.

ئەوەی وا دەکات گەلەرییەکەی خالە ڕەجەب جیاوازتر بێت، تەنها حەز و خۆسەویستی خۆیەتی بۆ کارەکەی، ئەو ڕۆژانە بەداوی وێنە و کەلوپەلی کۆندا دەگەڕێت و لەگەلەرییەکەیدا دایدەنێت، ئەو بینایەشی کە گەلەرییەکەی تێدا کردۆتەوە مانگانە خۆی کرێکی دەدات و ڕۆژانە هاووڵاتیان سەردانی دەکەن بۆ بینینی ئەو وێنە و کەلوپەلانە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure