په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ عێراق به‌رگری له‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 577‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

پڕۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى له‌ په‌رله‌مان، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى له‌ هه‌مواره‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى عێراقى هاوسه‌رگیرى بكات، ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، جگه‌ له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌وه‌ش خراپه".


سه‌لیم حه‌مزه‌ شوشكه‌یى، په‌رله‌مانتارى كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق، سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه‌ى له‌ ئارادایه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى ئازار به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: "پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌، به‌ڵام له‌ لیژنه‌ى یاسایى نییه‌، له‌ خولى پێشووى په‌رله‌ماندا پێشكه‌شكراوه‌، بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقی".

وتیشى: "یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى له‌ هه‌مواره‌كه‌دا هاتووه‌، ده‌ڵێت: هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكى عێراقى هاوسه‌رگیرى بكات، ئه‌وا ده‌بێته‌ خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، جگه‌له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان، ئه‌وه‌ش خراپه".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى یاسایى جه‌ختیشیكرده‌وه‌: كاتى خوێندنه‌وه‌ى یاساكه‌دا له‌ په‌رله‌مان، ئه‌و بڕگانه‌ گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت، چونكه‌ ده‌بێت رێز له‌ ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بگیردرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure