په‌یكه‌رى دڵ-ى شوان عه‌توف ته‌واوبوو

هەواڵ / که‌لتور :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 150‌ جار بینراوە
شوان عه‌توف

دواڕۆژ

شوان عه‌توف، ده‌رهێنه‌ر‌ و ئه‌كته‌رى سینه‌مایى كورد به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌ درێژه‌كه‌ى ته‌واوكرد ‌و له‌ئێستادا ئاماده‌كاریى ده‌كرێت بۆ نمایشكردنى له‌ سینه‌ماكانى كوردستان‌و عێراق. 


له‌باره‌ى فیلمه‌كه‌وه‌، شوان عه‌توف ده‌ڵێت: "فیلمى (په‌یكه‌رى دڵ) یه‌كه‌مین ئه‌زموونى به‌رهه‌مهێنانى فیلمى درێژى منه‌ ‌و به‌رهه‌مى كۆمپانیاى كام پرۆده‌كشن ‌و میترۆنیۆم پڕۆده‌كشن-ه‌. یه‌كه‌مین فیلمى میوزیكه‌ڵى كوردییه‌ ‌و فیلمێكى رۆمانسى كۆمیدییه‌".

وتیشى: "به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌ ته‌واوبووه‌ ‌و له‌كۆتایى مانگى نیسان ‌و سه‌ره‌تاى مانگى ئایارى ئه‌مساڵ له‌ سینه‌ماكانى كوردستان ‌و عێراق نمایشده‌كرێت ‌و پاشان بۆ فێستیڤاڵه‌ نێوخۆیى‌ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌نێردرێت". 

به‌ راى شوان "په‌یكه‌رى دڵ، قۆناغێكی نوێ ده‌بێت له‌ مێژووی سینه‌مای كوردی-دا".

فیلمى په‌یكه‌رى دڵ، سیناریۆ ‌و ده‌رهێنانى شوان عه‌توف ‌و چیرۆكى عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵـڵا ‌و سیناریۆى لوقمان سوخه‌نده‌ر-ه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure