شاندێكى حكومه‌تى به‌غدا له‌ هه‌رێمى كوردستانن

هەواڵ / ئابوری :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 130‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

شاندێكى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى عێراق به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى سێ به‌نداو ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستانن و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراقیش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات: حكومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى داوه‌ له‌سه‌ر دروستكردنى سێ به‌نداو له‌ سنوورى هه‌رێمى كوردستان.


محه‌مه‌د فارس ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند : له‌ بودجه‌ى 2019 به‌غدا ڕه‌زامه‌ندیداوه‌ له‌سه‌ر دروستکردنی سێ بەنداو لە سنوری قەزای مێرگەسور، لە ڕۆژانى ڕابردووش له‌ دوو كۆبونەوەدا لەگەڵ َوەزیری سەرچاوەکانی ئاو د. جمال و جێگری وەزیرو ژمارەیەک بەرپرسی وەزارەت و به‌ڕێوبه‌رى گشتیى بەنداوەکانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکای ئاو لە بەغداو نوێنەری وەزارەتی بەرگری بریار لەسەر دروستكردنى سێ بەنداوی به‌ هاوبه‌شى لەگەڵ تورکیا دراوه‌.

ئاشكراشیكرد: له‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌وه‌ شاندێكى ته‌كنیكى له‌ حكومه‌تى به‌غداوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمى كوردستان و سەردانی شوێنی بەنداوەکان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئەو سێ  بەنداوەى كه بریاروایه له ناوچەى بارزان لە (كەکلە و خیروزوك و ده شتى به‌رازگرو ناوچەی مزورى) له سەر ڕووبارى شین دروست بكرێن  دەتوانێت كارەبا بو هه‌موو ناوچەى (بارزان و سۆران) دابین بكات، بێجگە له ئاودانی ١٥٠هێكتار زەوى به‌راو.

له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 17 به‌نداوى بچووك و مام ناوه‌ندو گه‌وره‌ هه‌ن و به‌هۆى بارینى رێژه‌یه‌كى زۆر بارانبارین له‌مساڵدا زۆربه‌ى به‌نداوه‌كان پڕبوون له‌ ئاوى گلدراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure