ره‌شه‌با و گه‌رده‌لولێكی به‌هێز به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 14/03/2019‌ :: 12128‌ جار بینراوە
خۆڵبارینیش دەستپێدەکات

دواڕۆژ

له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ ره‌شه‌با و گه‌رده‌لولێكی تووند له‌ به‌غدا هه‌ڵیكرتووه‌، به‌وته‌ی كه‌شناسی "تووندی ره‌شه‌باكه‌ 50 كیلۆمه‌تره‌ له‌ كاتژمێرێكدا".


به‌ پێی راپۆرتێكی كه‌شناسی عێراق، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی (پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی) ئاسمانی عێراق هه‌ور ده‌بێت و له‌ هه‌ندێك كات و هه‌ندێك ناوچه‌ باران ده‌بارێت و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ خۆڵبارین رووبدات.

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌ڵه‌هه‌ور و هه‌ندێ جار هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته‌ بارانبارین، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌ماوه‌ى ئه‌م دوو رۆژه‌دا خۆڵبارین ده‌ستپێده‌كات.

كه‌شناسی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه‌: له‌ناوچه‌كانی باكور (هه‌رێمی كوردستان) نمه‌ باران ده‌بارێت له‌گه‌ڵ بوونی ره‌شه‌با و هه‌وره‌ بروسكه‌ و پله‌ی گه‌رماش داده‌به‌زێت و كه‌ش سارد ده‌بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure