ئەمریکا کارکردنی بە فڕۆکەی بۆینگ 737 ماکس وەستاند

هەواڵ / جیهان :: 13/03/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی تێکشکاندنی یەکێک لە فڕۆکەکانی بۆینگ737 ماکس لە ئیسیوپیا، کارکردن بەسەرجەم فڕۆکەکانی لەو جۆرە رادەگرێت.


سەرۆکی ئەمریکا (ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئازاری 2019) لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند: سەرجەم ئەو فڕۆکانەی بۆینگ لە جۆری 737 ماکس کە ئێستا بە ئاسمانەوەن، لەگەڵ گەیشتنیان بۆ شوێنەکانیان رادەگیرێن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا: فڕۆکەوان و کۆمپانیای بۆینگ لە بڕیارەکە ئاگادار کراونەتەوە و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیانی ئەمریکا کاری لە پێشینەمانە.

 

ئەم بڕیارەی ترەمپیش دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری 737 ماکس دێت لە ئیسیوپیا کە بەهۆیەوە 157 کەس گیانیان لەدەستدا.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure