بۆیه‌که‌مجار نه‌شته‌رگه‌ری چاو له‌ چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجامدرا

هەواڵ / کوردستانی :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

لە نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و له‌ چه‌مچه‌ماڵ، یه‌که‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاوی به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامدرا.

دکتۆر ئه‌حمه‌د شوانی، پزیشکی پسپۆڕ و لێپرسراوی به‌شی چاو له‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ‌دوای ئه‌وه‌ی ئامێرێکی (مایکرۆسکۆب) به‌بڕی (26) ملیۆن دینار بۆ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و دابینکرا، یه‌که‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاومان پێ ئه‌نجامدا.

وتیشی: "ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ وه‌کو ده‌ستپێکی ئه‌رکه‌کانمان بوو که‌ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی گۆشتی زیاده‌ی چاو بوو بۆ نه‌خۆشێکی سه‌رو ته‌مه‌ن 40 ساڵ، له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ده‌ست ده‌که‌ین به‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌کانی دیکه‌ی چاو.

ئه‌حمه‌د شوانی ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌م ئامێره‌ رۆڵێکی گرنگ و سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت له‌ ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کان و نه‌شته‌رگه‌ری چاو و حاڵه‌ته‌ کتوپڕ و له‌ناکاوه‌کان".

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure