پێشنیارێک سەبارەت بە دۆخی ئەمنی کەرکوک دەخرێتەڕوو

هەواڵ / کوردستان :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 695‌ جار بینراوە
"ئەفسەرێکی کورد بەشداربێت لەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک"

دواڕۆژ، عیماد جەباری

سەرۆک کۆمار پێشنیازێک دەخاتە بەردەم فەرماندە سەربازیيەکان بۆ ئەوەی ژورێکی هاوبەشی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە لە کەرکوک دروستبکەن و داوایشدەکات ئەفسەرێکی کورد لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بەشداربێت.


حەسەن جیهاد، وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق (ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئازاری 2019 ) بە دواڕۆژی راگەیاند: سەرۆک کۆمار سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵلا جێگری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و لیوا روکن سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک بەشداربوون.

وتیشی: "سەرۆک کۆمار بەوردی باسی دۆخی ئەمنیەتی کەرکوک و پەیوەندی نێوان فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و لایەنەکانی شارەكەى کرد و جەختیکردووە لە هەمەهەنگی باشتر و درووستکردنی ژوری هەمەهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگه بۆ پاراستنی باشتری ناوچەکە و هەبوونی پەیوەندی لەنێوانیاندا".

وتەبێژی سەرۆک کۆمار ئاشکراشیکرد: سەرۆک کۆمار پێشنیازیکردووە ئەفسەرێکی کورد بەشداربێت لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کە ئەفسەرێکی باڵای سەربازی بەتوانای کوردە و بەوەیش هاوسەنگی نیوان پێکهاتەکان لە فەرماندەییەکە دەپارێزرێت، فەرماندە سەربازیيەکانی عێراقیش پێشنیازەکەیان بەلاوە پەسەندبوو.

ئەوەشی خستەڕوو: لە کۆبونەوەکەدا دۆخی خانەقین تاوتوێکرا کە ئەمنیەتی خراپە و بڕیاریشدرا بەمنزیکانە جێگری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق سەردانی ناوچەکە بکات و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە درووستبکرێتەوە و کەلێنە ئەمنیەکانی نێوانیان پڕبکرێتەوە.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure