بڕیارێک لەبارەی هەڵەبجەوە دەرکرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2019‌ :: 1668‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات بە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بەناوی پارێزگای هەڵەبجەوە.

بەپێی بڕیاری ژمارە 1502ی ئەنجومەنی وەزیران کە (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى ئازارى 2019) ده‌رچووه‌ و وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە رێکخستنی تابلۆی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری دیکە بەناوی پارێزگای هەڵەبجە هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگاکانی دیکە.

هاوکات لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم (ئەفسەری تۆمارکردن) دەستنیشان دەکات بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی تۆمارکردن بە سەرجەم ئۆتۆمبێل و ئامێرە دەستنیشانکراوەکان بە ناوی پارێزگای هەڵەبجەوە هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە.

لاى خۆیه‌وه‌ ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: دوا رەزامەندی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە ناوی (عێراق-ھەڵەبجە) وەرگیرا و بەمجۆرەش بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە قۆناغێکی تری بڕی.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: لە دوای پشووەکانی نەورۆز بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە دەست بە رێکارەکانی تۆمارکردن دەکات.

پێشتر كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سه‌رقاڵى دابینكردنى پارچه‌ زه‌وییه‌كین بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ى هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردنى تابلۆكان بۆ ئه‌وه‌ى بینایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆیان دروستبكه‌ن، داواشمان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه‌ پارچه‌ زه‌وییه‌كى پێویست بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ دابینبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردنی تابلۆكه‌ی تێیدا ده‌ستبه‌كار ببێت.

ده‌قى بڕیاره‌كه‌: 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure