هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێم فره‌بازنه‌یى ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2019‌ :: 349‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى ئازارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ: 

- كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
* وته‌بێژى یه‌كێتى: كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باش بوو، هه‌ردوولامان به‌رچاومان روون بوو
- سه‌رۆك كۆمار: مادده‌ى 140 ئیستحقاقێكى ده‌ستوورییه‌ و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت
- فیلمه‌ كوردییه‌كان بۆ فێستیڤاڵى كلات نیسا ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئیتالیا

خه‌بات:
- پارتى و یه‌كێتى بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌
- په‌رله‌مانى كوردستان 14 لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ى پێكهێنا
- پێش نه‌ورۆز یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌
- پارتى دیموكراتى كوردستان ئاماده‌كارى یاسایى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات
- 40 چه‌كدارى داعشى كورد راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت
- ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى به‌شدارى له‌ كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكارى مرۆیى ده‌كات

هاوڵاتى:
- هه‌وڵ ده‌درێت مووچه‌ى زیندانیانى سیاسى له‌ به‌غداوه‌ گه‌ره‌نتى بكرێت
- پارتى: به‌ یه‌كێتیمان وت پشكه‌كانى گۆڕان قابیلى موناقه‌شه‌ نییه‌
- دواكه‌وتنى كه‌یسه‌كان له‌ دادگا بره‌و به‌ سوڵحى عه‌شایه‌رى ده‌دات
- دواى داعش رۆژئاوا به‌دواى مه‌رجه‌عدا ده‌گه‌ڕێت .. لایه‌نه‌كان و سیستمى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى ده‌یانه‌وێت به‌ یه‌كگرتوویى رووبه‌ڕووى مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ ببنه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ دایانمه‌زراندووه‌

هه‌ولێر:
- پارتى و یه‌كێتى پشكى یه‌كێتیان له‌ حكومه‌تى نوێ تاوتوێكرد
* په‌رله‌مان كۆى لیژنه‌كانى هه‌ڵبژارد و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سه‌ره‌تاى مانگى دادێ یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌موار بكاته‌وه‌ و سه‌رۆكى كابینه‌ى رابسپێرێ
- 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خرایه‌ سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم
- نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى سه‌دمه‌تریى هه‌ولێر ده‌ستپێكرد

ئاژانس:
- پۆسته‌كانى یه‌كێتیى له‌ حكومه‌ت و بودجه‌ى زۆنى سه‌وز كه‌م كراوه‌ته‌وه‌
- داعش 50 كیلۆمه‌تر له‌ هه‌ولێره‌وه‌ دووره‌
- ناڕازییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ رابه‌رێكى تر هه‌ڵده‌بژێرن
- رێككه‌وتنى سۆشیالیست و پارتى كێشه‌ى خسته‌ لیستى سه‌رده‌مه‌وه‌
- هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێم فره‌بازنه‌یى ده‌بێت .. به‌ سیستمى پێشوو پارتى به‌ 27 په‌رله‌مانتارى دهۆك حوكم ده‌كات

رێگاى كوردستان:
- چه‌په‌كانى رۆژئاواى ئاسیا و باكوورى ئه‌فریقا پشتگیرى له‌ تێكۆشانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌ن
- رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم چى به‌سه‌رهات
- چین و نوێخوازى له‌ ئه‌زموونى بنیاتنانى سۆسیالستى
- هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم رێك نه‌كه‌وتوون

وشه‌:
- چوار سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى به‌ته‌ماى پۆسته‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانین
- هۆشدارى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى جگه‌ر و ئایدز ده‌درێ
- هاوپه‌یمانى كوردستان له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق دروست نابێته‌وه‌
- سه‌ربارى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ى به‌نزیخانه‌كانى هه‌ولێر زیاتر ده‌بن
- جه‌باره‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ و خانه‌قین نیگه‌رانن له‌ پشتگوێخستنیان
- هه‌فته‌ى داهاتوو دروستكردنى پردى سماقووڵى ده‌ست پێده‌كات



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure