واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2019‌ :: 38834‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: تاوه‌كوو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ی چه‌ندین وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.


ئەو سەرچاوەیە تایبه‌ت بۆ دواڕۆژ وتی: "سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئازار مووچەی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاى ئاسایش، زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن دابەشدەکرێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 16ی ئازاری 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌كانی  مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ژینگه‌، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپیاكی، ده‌زگای مین، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پیشه‌سازی و بارزگانی، رۆشنبیری، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌، خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.

 رۆژی هەینی 8ی ئازاری 2019 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و بڕیاریدا له‌ مانگی 12ی 2018وه‌ مووچه‌ به‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شبكرێت.

ئا: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure