وه‌رگرتنى پارەی روسوماتى گەشتیارانی ئێران لابرا

هەواڵ / ئابوری :: 13/03/2019‌ :: 712‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بریاریدا بەلابردنی روسوماتی هاتنى گەشتیارانی ئێرانی بۆ كوردستان بۆ ماوەی 10 رۆژ له‌ 15/3/2019 تا 25/3/2019.


یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە دواڕۆژی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانى سلێمانی کۆبوینەوە و رەوشی گەشتیاریمان ھەڵسەنگاند و داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی کرد، کە رسومات لەسەر هاتنى گەشتیارانى ئێرانى لابەرێت.  

راشیگەیاند: دواى ئه‌و داوكارییه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا کە لە رۆژی ٣/١٥ تا ٣/٢٥ بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، له‌كاتى ھاتنەناوەوەی سەرجەم ھاووڵاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەکانەوە پارەیان لێوەرناگیرێت و بەبێ رسومات دەتوانن بێنە ناو خاکی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا: لابردنی ئه‌و رسوماته‌ کاریگەرییەکی باشى دەبێت لەسەر بازاڕو بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری، چونکە دەتوانرێت بەوھۆیەوە بەشێکی زۆر لە گەشتیاران روبکەنە شارەکانی ھەرێمی کوردستان، کە ھیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگیرێت.

لەماوەی رابردودا ھاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بڕی ٢٥ ھەزار دینار وەەدەگیرا، کە ئەمەش بەلای گەشتیارانەوە زۆر بوو.

پ: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە