سێجار له‌سێداره‌دان بۆ تاوانبارێك ده‌رچوو

هەواڵ / عێراق :: 14/03/2019‌ :: 559‌ جار بینراوە

تاگ :: داد عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دادگاى تاوانه‌كانى زيقار، سێجار بڕیاری له‌سێداره‌دانى بۆ تاوانبارێك ده‌ركرد كه‌ له‌ پارێزگاى ئه‌نبار به‌ پاڵنه‌رى تيرۆرستى سێجار تاوانى كوشتنى ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێى راگه‌يەنراوێكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق: "ده‌سته‌ى يه‌كه‌مى دادگاى تاوانه‌كانى زيقار دواى دادبينى دۆسيه‌ى تاوانبارێك كه‌ له‌ قه‌زاى حه‌ديسه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئه‌نبار، سێ هاووڵاتى رفاندوه‌، دواتريش كوشتوونى، بۆیە سێجار بڕیاری له‌ سێداره‌دانى بۆ ئه‌و تاوانباره‌ ده‌ركردوه‌".

ده‌شڵێت: "بڕياره‌كه‌ى دادگا له‌سه‌ر تاوانباره‌كه‌ به‌پێى حوكمه‌كانى ماده‌ى چوار/1 له‌ ياساى له‌ناوبردنى تيرۆر ژماره‌ 13ى ساڵى 2005 ده‌ركراوه‌".

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە