كه‌شناسى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى رۆژانى داهاتوو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2019‌ :: 1475‌ جار بینراوە
ئەگەرى هەورە تریشقە و تەزرەش هەیە و هه‌ندێ جاریش باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

لێپرسراوى به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی ئاشكرایده‌كات: له‌ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه‌  تاوه‌کو ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى شه‌پۆلێكى به‌فرو باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.


بژار ئه‌كره‌م، لێپرسراوى به‌شی پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: لە (به‌یانى پێنجشه‌ممه‌وه‌) ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارین بارین له‌ هەندێک ناوچە، لە پێش باران بارین ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، سبەى لەکاتى بارانبارین ئەگەرى هەورە تریشقە و تەزرەش هەیە و هه‌ندێ جاریش باران به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: پلەکانى گەرما نزیکە ى (5-7) پلە نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاویيە بەرزەکان ئەگەرى بەفربارین دەبێت.

ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئه‌و شه‌پۆله‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بارانى پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەبارێت.

 

هاوکات بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە: لە رۆژی (شەممە 2019.3.16) لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ جارێکی دیکە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە، بەڵام كاریگەرییەكەی لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ قۆناغی یەكەم، كەش و هەوا ناجێگیردەبێت و باران بارین لە ناوچەی جیاجیاو بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ دەبارێت.

ده‌شڵێت: لە بەرەبەیانی (رۆژی دووشەممە 2019.3.18) كاریگەریی ئەم قۆناغەی باران بارینەش بە تەواوی كۆتایی پێدێت.

 

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە