به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 13/03/2019‌ :: 935‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

دواى دۆزینه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كه‌ی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بۆ دواڕۆژ ئاشكراكرد.


له‌وباره‌یه‌وه‌ دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ دواڕۆژ وتی: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی ئازارى 2019، مووچه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی شار دابه‌شده‌كرێت".

دواى پرۆسه‌ی دزیكردنه‌كه‌ی پاره‌ی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ سلێمانی، لیژنه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ چوار كه‌س بوون به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.

دوێنێ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە پارەی مووچە و نەسریەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دزرا کە بڕەکەی زیاتر لە یەک ملیار دینار بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر دژەتیرۆ و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد و پارەکەشیان دۆزیەوە.

داڕۆشتنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure