زانیاری نوێ لەسەر چۆنیەتی دزینی پارەکەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئاشکراکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 35135‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال

بەرەبەیانی (ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2019) حەوت کەس لەسەر دزینی پارەی موچە و نەسریەی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی و دەوروبەری دەستگیرکراون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیدا تەقەی لە هێزە ئەمنییەکان کردوە و خۆشی بە برینداری دەستگیرکراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەم کارە لەلایەن باندێکەوە ئەنجامدراوە کە دوو برا سەرۆکایەتی دەکەن بە ناوەکانی (س. ر. م) و (س. ر. م) و کە خەڵکی ناوچەی هەورامانن و پێشینەیان هەیە لە کاری دزیکردن و راکردن لە چاکسازی سلێمانی. 

هەروەها پارەکە لە سنوری گەڕەکی برایم ئەحمەد لە سلێمانی دۆزراوەتەوە و ئەو دوو برایەش کە سەرۆکی باندەکەن لە قەزای دوکان دەستگیرکراون.

دوێنێ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە پارەی مووچە و نەسریەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دزرا کە بڕەکەی زیاتر لە یەک ملیار دینار بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر دژەتیرۆ و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد و پارەکەشیان دۆزیەوە.

پ: چ. ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure