عەبدولمەهدی: حوکمی سەربازی بەسەر کەرکوکدا نەسەپێندراوە

هەواڵ / عێراق :: 12/03/2019‌ :: 379‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: کەرکوک هەرگیز لەژێر حوکمی سەربازیدا نەبووە و باری نائاساییش لە شارەکە رانەگەیەندراوە. 


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئازاری 2019) لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا وتی: "کەرکوک هەرگیز ناخرێتە ژێر باری نائاساییەوە، حوکمی سەربازیش بەسەر شارەکەدا نەسەپێندراوە".

وتیشی: "دەمانەوێت بەزووترین کات بەڕێوەبردنی کەرکوک بە وەکالەت کۆتایی پێبێنین".

لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیران ئاشکرایکرد: ئێمە سورین لەسەر ئەوەی بەردەوام بین لەسەر پڕۆژەی دابەشکردنی زەوی بەسەر خەڵکی کەم دەرامەتدا بەبێ بەرامبەر".

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure