نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستى بازاڕ.. دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 12/03/2019‌ :: 1586‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی به‌رزبووه‌ و لیره‌ى توركى-ش دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 75 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 100 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.100 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.075 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.290.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.2810.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.292.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 545 لیره‌.
- دوێنێ  دووشه‌مــمه‌: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure