ئێران و عێراق 14 رێككه‌وتننامه‌ى بازرگانى واژۆ ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 12/03/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى حەسەن رۆحانی سه‌رۆک كۆمارى ئێران بۆ عێراق، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران لەگەڵ لایەنی عێراق لە بەغدا، 14 رێككەوتننامەیان لەبوارەكانی پیشەسازی و بازرگانی واژۆكرد و کاردەکەن قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلارى ساڵانه‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌كى پاشكۆى بازرگانى باڵیۆزخانه‌ى ئێران له‌ به‌غدا ئاشكرایكردوه‌: ئه‌و رێككه‌وتنامانه‌ى كه‌ دوێنێ عێراق و ئێران واژۆیانكرد 14 به‌ند له‌خۆده‌گرێت، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار.

جه‌خیشیكردوه‌ته‌وه‌: كه‌ هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ بازرگانییه‌ى ساڵى 2015 واژۆیان كردوه‌ كارا بكه‌ن، كاربكه‌ن بۆ ئەوەی كه‌ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بۆ 20 ملیار دۆلارى ساڵانه‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌.

حەسەن رۆحانی، سەرۆك کۆماری ئێران دوێنێ دووشەممە11ى ئازار لەسەر بانگهێشتی بەرهەم ساڵح، سەرۆک كۆمار بە سەردانێكی سێ رۆژی گەیشتە عێراق.

ئا: س. م

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure