له‌ناو سلێمانی و ده‌وروبه‌رى سه‌دان بازگه‌ دادەنرێن

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2019‌ :: 606‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان و پشتیوان

به‌هۆی دزینی یه‌ك ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌دان بازگه‌یان له‌ناو شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی داناوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و دزییه‌وه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سلێمانى كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌و سه‌دان بازگه‌یان داناوه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێلێك ده‌پشكنن.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى ئازارى 2019 ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌ شارى سلێمانى كه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى پێبووه‌ پاره‌كه‌یان بردووه‌ كه‌ بڕه‌کەى زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار بووه‌. 

یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌ى شار كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى وت: "سێ فه‌رمانبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار كاتێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانیان هێناوه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ریان و پاره‌كه‌یان بردووه‌".

وتیشى: "دووان له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌و سێهه‌میشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌".

داڕشتنەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure