قەرزەکانى ئێران لەسەر عێراق گەیشتوەتە 6 ملیار دۆلار

هەواڵ / ئابوری :: 12/03/2019‌ :: 241‌ جار بینراوە
هاتنى روحانى بۆ عێراق دوو پەیامە بۆ ترەمپ

دواڕۆژ

بەڕێوەبەرى سه‌نته‌رى لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانى ئێران ئاشکرایده‌كات كه‌ قەرزەکانى وزەى کارەبا و چەکى ئێران له‌سه‌ر عێراق گەیشتوەتە نزیکەى 6 ملیار دۆلار.


ئەمیر حسین ئەلموسەوى، بەڕێوەبەرى لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانى ئێران لە چاوپێکەوتنێكى کەناڵى ئاسمانى فوراتى عێراقیدا وتى: "ئەوەى لە پشت وڵاتى عێراق وەستاوه‌ و لە شەڕى داعشدا هاوکارى کرد، شۆڕشى ئێران بوو".

ئەوەشى خستەڕوو کە هاتنى حەسەن روحانى، سەرۆکى ئێران بۆ شارى کازمییە و شارەکانى دیکەى عێراق، دوو پەیامە بۆ ترەمپ، یەکەمیان کە عێراق وڵاتێکى ئارامە و دەتواندرێت بە ئاسانى سەردانى هەموو شارەکانى بکرێت نەک تەنیا ناوچەى سەوز، کە ئەمریکا سەردانى دەکات.

ده‌رباره‌ى په‌یامى دووه‌م ووتى: بێلایەنى عێراق لەو سزایانەى ئەمریکا سەپاندویەتى بەسەر ئێراندا، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە عێراق لە یەکێتى ئەوروپا بەهێزترە، چونکە تائێستا نەیانتوانیوە هیچ بڕیارێک وەربگرن سەبارەت بەو سزایانەى سەپێندراوەتە سەر ئێران و خۆیان یەکلانەکردۆتەوە.

بەرێوەبەرى لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانى ئێران ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ تائێستا ئێران پاره‌ى كاره‌با و ئه‌و چه‌كانه‌وه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ به‌عێراقى داوه‌ و بڕه‌كه‌ى 6 ملیار دۆلاره‌.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure