17 ملیۆن دینارى فه‌رمانگه‌یه‌كى هه‌رێم ده‌دۆزرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2019‌ :: 8137‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى هه‌ڵه‌ى ژمێریارییه‌وه‌ 17 ملیۆن دینارى موچه‌ى فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌ یه‌كێك له‌ بانكه‌كانى دهۆك دیارنامێت، فه‌رمانبه‌رێك ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌رپرسى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دهۆك-یش ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ پاره‌كه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌".

ئه‌حمه‌د زوبه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دهۆك به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پاش ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌ك موچه‌ى فه‌رمانگه‌كه‌یان له‌ بانكى سه‌رهه‌ڵدان له‌ دهۆك وه‌رده‌گرن، به‌هۆى هه‌ڵه‌ى ژمێریارییه‌وه‌ 17 ملیۆن دینار دیارنامێنێت، به‌هه‌ڵه‌ ده‌كه‌وێته‌ لاى فه‌رمانبه‌رێكى په‌روه‌رده‌".

وتیشى: "ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ به‌هه‌ڵه‌ 17 ملیۆن دیناركه‌ى ده‌كه‌وێته‌ لا، ناوى (ھەڤال حەسەن ساڵح )، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ وه‌ك په‌روه‌رده‌  به‌ نوسراوێكى فه‌رمى و له‌ڕێگه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ پاره‌كه‌مان گێڕایه‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دهۆك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئێمه‌ وه‌ك په‌روه‌رده‌ سوپاسى ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ده‌كه‌ین و هیوادارین نمونه‌ى زیاد بێت".


پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure