پلانی ئەمنی رۆژانی نەورۆز لە کەرکوک راگەیەندرا

هەواڵ / کوردستان :: 11/03/2019‌ :: 503‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک پلانی ئەمنی رۆژانی نەورۆزی راگەیاند و دەڵێت: "هەموو کارئاسانیەک دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان ئاهەنگ بگێڕن".


لیوا روكن سەعد حەربیە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی کەرکوک لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئازاری 2019) رایگەیاند: پلانی پاراستنی رۆژانی نەورۆز بەبەشداری سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بەڕێوەدەچێت، تێیدا حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری و پۆلیسی ئیتیحادی بەشداردەبن و هێزی ئاسمانی عێراقیش بەشێک دەبن لەئۆپراسیۆنەکە.

وتیشی: "هەموو کارئاسانیەک دەکەین بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەرۆژی نەورۆزدا بڕۆنە دەرەوەی شارەکە و بەرگری شارستانی و ئەمبڵانسەکانیش دەخەینە ئامادەباشیەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: هەوڵدەدەین رۆژی 20ی ئازار بکەینە پشوو تاوەکو هاووڵاتیان بتوانین ئاهەنگ بگێڕن.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure