عێراق و ئێران ڤیزاى نێوانیان هه‌ڵگرت

هەواڵ / عێراق :: 11/03/2019‌ :: 425‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دواى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران بۆ عێراق، ڤیزاى نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵگیرا.


ئاژانسى ئیرناى ئێرانى ئێواره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی ئازاری 2019) بڵاویكرده‌وه‌: حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى راگه‌یاندووه‌، ئێران و عێراق رێككه‌وتوون ڤیزاى نێوانیان هه‌ڵگرن و ره‌سمى لێدانى ڤیزا بۆ هاوڵاتیانى هه‌ردوولا نه‌مێنێت.

به‌پێى هه‌واڵه‌کەى ئیرنا رۆحانى ئاشكرایكردووه‌: هه‌ڵگرتنى ڤیزاى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر پێشنیارى ئێران بووه‌، به‌ڵام عێراق داواى كردووه‌، ڤیزا بمێنێت، به‌ڵام بێبه‌رامبه‌ر بێت و به‌بێ رەسم بێت.

هه‌رله‌و باره‌وه‌ ئاژانسه‌كانى ئێران ئاشکرایانکردووە: برزۆ ئیسماعیل یاریده‌رى سه‌رۆكى ئێرانى بۆ كاروبارى په‌یوه‌ندى و گه‌یاندن، ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا ئاشكرایكردووه‌، هه‌ڵگرتنى رەسمى ڤیزاى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ مانگى نیسانى داهاتووه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure