دواڕۆژ ئەنجامەکانی کۆنفرانسی بزووتنەوەی ئیسلامی بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/03/2019‌ :: 239‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

دوێنێ دووشەممە 11ی ئازاری 2019، کۆنفرانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆتایی هات و چەند راسپاردەیەکی پێشکەشی شورای ناوەندی کردووە.


عەبدوڵا وەرتی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەدواڕۆژی راگەیاند" راپرسیمان کردووە بۆ دیاریکردنی ستراتیژی کارمان بەشێوەی خاڵبەندی تا بزانین لە دوو ساڵی داهاتوو چی بکەین، ئەوەش کاتی دەوێت تا جیادەکرێتەوە و دەبێتە راسپاردە".

وەرتی ئاماژەی بەوەکرد: هەندێک بڕگەی نێو پەیڕەومان هەموار کردووەتەوە، لەوانە کە پێشتر جگە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ئەندامانی سەرکردایەتی بۆیان نەبوو ببنە بەرپرسی مەکتەب، بەڵام ئێستا سەرکردایەتیش بۆیان هەیە ببنە بەرپرسی مەکتەب، هەروەها سیستەمی پاداشت و سزا جێگیرکرا.

بزووتنەوەی ئیسلامی لەو کۆنفرانسەدا پێشنیاریان کردووە بۆ دامەزراندنی دەزگایەکی ستراتیژی و نەخشەدانان بۆ کارکردن لەڕووی سیاسی و فیکری و جەماوەرییەوە، ئەوەش بەوتەی عەبدوڵا وەرتی.

وا بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتووش شورای ناوەندی بزووتنەوە بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنفرانس کۆببێتەوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure