لوبنانییه‌ك كاره‌كه‌ره‌كه‌ى ده‌فرۆشێت

هەواڵ / جیهان :: 11/03/2019‌ :: 318‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

خراپبوونى بارودۆخى ئابورى له‌ لوبنان واى له‌ هاووڵاتییه‌كى لوبنانى كرد كه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبووك ئاگادارییه‌ك بڵاوبكاته‌وه‌ تیایدا رایگه‌یاند كه‌ نیازى وایه‌ كاره‌كه‌رێكى ئه‌سیوبى بفرۆشێت.


لوبنانییه‌كه‌ واى راگه‌یاندبوو كه‌ بۆیه‌ ئه‌و كاره‌كه‌ره‌ ده‌فرۆشێت چونكه‌ خۆى نیازى سه‌فه‌رى هه‌یه‌.

ئه‌م راگه‌یاندنه‌ مشتومڕێكى زۆرى دروست كردووه‌ له‌ لوبناندا و گه‌نجه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌ ره‌گه‌زپه‌رستى. وه‌زاره‌تى كارى لوبنانى رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ره‌فتاره‌ كۆیلایه‌تییه‌كى نوێیه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵى ناكه‌ین.

هاووڵاتییه‌ لوبنانیه‌كه‌ ده‌ڵێت: "هیچ مه‌به‌ستێكى خراپم نه‌بووه‌ له‌و ئاگادارییه‌دا، به‌ڵام پێویستم به‌ پاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كوڕه‌ نه‌خۆشه‌كه‌م".

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure