به‌هۆى خۆكاندیدكردنى بوته‌فلیقه‌وه‌ هەزار دادوەر بەیاننامەیەک دەردەکەن

هەواڵ / جیهان :: 11/03/2019‌ :: 157‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ زیاتر له‌ 1000 دادوه‌رى جه‌زائیرى واژۆیان کردووە رایدەگەیەنن: ئاماده‌نین سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى جه‌زائیر بكه‌ن ئه‌گه‌ر سه‌رۆك عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ به‌شدارى تێدا بكات.


چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین زه‌بره‌ له‌و سه‌رۆكه‌ نه‌خۆشه‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابوردوودا كه‌ چه‌ندین ناڕه‌زایى و خۆپیشاندان سه‌رتاپاى جه‌زائیرى گرتووه‌ته‌وه‌ دژى هه‌وڵدانى ناوبراو بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ى خۆى بۆ خوولى پێنجه‌م.

بوته‌فلیقه‌ دوێنێ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ جه‌زائیر پاش ئه‌وه‌ى دوو هه‌فته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى سویسرا پشكنین و چاره‌سه‌رى پزیشكى بۆكرا.

بوته‌فلیقه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 82 ساڵه‌ له‌ ساڵى 2013دا جه‌ڵته‌ى مێشك لێى دا و له‌وكاته‌وه‌ به‌ده‌گمه‌ن له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure