وه‌زیری شاره‌وانی لەبارەی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی روونکردەوە دەدات

هەواڵ / کوردستانی :: 11/03/2019‌ :: 687‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌واوه‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی كۆتایی شه‌قامی 120 مه‌تری هەولێر دواده‌كه‌وێت، ده‌شڵێت: "تائێستا هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دابین نه‌كراوه‌".

 
نه‌ورۆز مه‌ولود، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم (ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئازاری 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامی باران و ناجێگیربوونی كه‌شوهه‌وا، كردنه‌وه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر له‌ رێگای كه‌ركوك بۆ رێگای كۆیه‌ دوا ده‌كه‌وێت و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌ بۆ هاووڵاتیان ئاشكرا ده‌كرێت. 

وتیشی: "له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانییه‌كان ته‌واوی شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تاش له‌ پردی رزگاری بۆ پردی شه‌قامی شه‌قڵاوه‌ دەگرێتەوە". 

سه‌باره‌ت به‌ شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانیش نه‌ورۆز مه‌ولود روونیکردەوە: پێشتر زۆر هه‌وڵماندا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندێك یان وه‌به‌رهێنه‌رێك رێكبكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی 120 مه‌تری هه‌ولێر به‌قه‌رز بۆمان دروست بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێك ئاماده‌یی خۆی ده‌رنه‌وبڕیوه‌.

ئاماژەی بەوەشدا: له‌گه‌ڵ باشتربوونی باری دارایی حكومه‌ت پێده‌چێت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ ته‌رخان بكرێت.

پ: ن.ر 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure