پارتی و یه‌كێتی جارێكی تر كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 11/03/2019‌ :: 423‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


بڕیاره‌ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ (12ى ئازارى 2019) هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و تاوتوێی پرسی پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوى حكومه‌ت بكه‌ن.

 
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: سبەی له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌سه‌ر پۆسته‌كانی كابینه‌ی داهاتوو به‌ تایبه‌ت ئه‌و پۆستانه‌ی پشكی یه‌كێتی ده‌بن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنێكیان واژۆ كردووه‌ به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ پۆسته‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه‌".

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژی وت: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌، چونكه‌ پێشتر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌".

 

پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure