بەهۆی بڕینی کارەباوە لە ڤەنزوێلا 15 کەس گیانیان لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 11/03/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند کە وڵاتەکەی هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەرە و لەڕێگەی ئەو هێرشەوە کارەبای وڵات بڕدراوە و ناتوانن وێستگەکانی کارەبا بخەنەوەکار.


هاوکات مادۆرۆ رایگەیاند کە کارەبای 70 لەسەدی ئەو ناوچانەیان داگیرساندوەتەوە کە بڕدراوە، بەڵام دوبارە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر وێستگەکانی کارەبا و دیسانەوە کارەبایان بڕیوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرایانکردوە کە ئەمریکا لە پشت ئەو هێرشە ئەلیکترۆنیانەوەیە کە لەڕێگەیەوە کارەبای ڤەنزوێلا بڕدراوە.

باس لەوەشکراوە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە کە هاووڵاتیان سەرەڕای دۆخی دارایی زیاتر نیگەران بن و بڕژێنەسەر شەقامەکان دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە.

لەدوای ئەو کارەبا بڕینەش خۆپیشاندان لە کاراکاس-ی پایتەختی ڤەنزوێلا دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران داوای لاچوونی مادۆرۆیان دەکرد، هاوکات خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمان و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەش داوای لە سەرجەم خەڵکی ڤەنزوێلا کرد بچنە کاراکاس و بەشداری خۆپیشاندان بکەن.

لەکاتی خۆپیشاندانەکان حکومەت هەوڵیدا کارەبا بداتەوە هاووڵاتیان و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای خستەوەکار، بەڵام جارێکی دیکە هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر سیستمە ئەلیکترۆنییەکەی کارەباکە و دوبارە بڕدرایەوە.

هەروەها بەهۆی ئەم کارەبا بڕینەوە 15 نەخۆشی گورچیلە بەهۆی ئەوەی نەتوانراوە غەسلی گورچیلەیان بۆ بکرێت گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات بڕینی کارەبا وایکردوە کە دوکاندار و خاوەنی شوێنە بازرگانییەکان شوێنەکانیان دابخەن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure