مه‌كگۆرك: هەسەدە ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیان به‌ ئه‌مریكایه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/03/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە
برێت مه‌كگۆرك

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

بریت مه‌كگۆرك، نێرده‌ى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ئێستادا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیان به‌ هاوكارى ئه‌مریكایه‌.


برێت مه‌كگۆرك له‌ تویتێكدا کە له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر كردویه‌تى، مه‌ترسییه‌كانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاى له‌ سوریا خستووه‌ته‌ڕوو، نوسیویه‌تى: "له‌و دۆخه‌ ناله‌باره‌ى كه‌ له‌ ئێستادا له‌ سوریا ده‌گوزه‌رێت و له‌كاتێكدا هه‌زاران چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان له‌لاى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتن كۆتاشت كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامى بده‌ین، پلانى كشانه‌وه‌ى 90%ى هێزه‌كانانى ئه‌مریكایه‌ له‌ سوریا، ئه‌مه‌ هیچ واتایه‌كى نیه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات پێویستیان به‌ هاوكارى زیاتره‌ نه‌وه‌ك كه‌متر".

ڕۆى 31ى كانونی یه‌كه‌مى 2018، بریت مه‌كگۆرك، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى وه‌ك نێرده‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش راگه‌یاند و نوسى: "ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژى كاركردنمه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌".

مه‌كگۆرك له‌ دواى ساڵى 2015وه‌ له‌و پۆسته‌دا بووه‌ له‌ ئیداره‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مریكاوە به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌و وڵاته‌ ناكۆكبوون به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ سوریا.

ئاماده‌كردنى: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure