پاسێك له‌ناوه‌ڕاستى ستۆكهۆڵم تەقییەوە

هەواڵ / جیهان :: 10/03/2019‌ :: 298‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رۆژنامه‌ى "Dagens Nyheter" سویدى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: کە (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئازاری 2019) له‌ناوه‌ڕاستى شارى ستۆكهۆڵم، پاسێك ته‌قیوەته‌وه‌ و دوكه‌ڵێكى ره‌ش له‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ى رۆژنامه‌كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11:35ى خوله‌كى پێشنیوه‌ڕۆ به‌ كاتى ناوخۆی ستۆكهۆڵم روویداوه‌ و  پۆلیسیش  رووداوه‌كه‌ به‌ كارێكى مه‌به‌ستدار نازانێت.

هاوكات كارینا سكاگرلیند، وته‌بێژى پۆلیسى شارى ستۆكهۆڵم رایگه‌یاندوه‌: هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ باڵۆنى غازى سه‌ر پاسه‌كه‌ بووە كه‌ ئاستى به‌رزى پرده‌كان دیارى ده‌كات كه‌ به‌ر تونێلێك كه‌وتوه‌ و ته‌قیوه‌تەوە و گڕیگرتوه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: "ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ رووداوى هاتوچۆ داده‌نێین، رووداوه‌كه‌ش جگه‌ له‌ برینداربوونى شۆفێرى پاسه‌كه‌، هیچ قوربانییه‌كى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پاسه‌كه‌ سه‌رنشینى تێدا نه‌بووه‌".

 

ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure