عێراق ملیۆنان یۆرۆی لەوڵاتێکی ئەوروپی وه‌رگرته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/03/2019‌ :: 558‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


دەستەی دەستپاكی عێراق گێڕانەوەی نزیكەی 12 ملیۆن یۆرۆی لە ئیسپانیا راگەیاند كە قەرزی نەوتی بەغدا بووە لای یەكێك لە كۆمپانیا ئیسپانییەكان لە ساڵی 1988.


لە بەیاننامەیەكدا كه‌ ئەمڕۆ یەكشەممە ( 10ی ئازاری 2019) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، فەرمانگەی دەستەی دەستپاكی عێراق  ئاشكرایكرد: ئەو بڕە پارەیە به‌هاى چەند كاروانێك نەوت بوو كه‌ ساڵی 1988 بەپێی رێككەوتنێكى ئاڵوگۆڕى شمه‌ك دراوە بە یەكێك له‌ كۆمپانیا ئیسپانییەكان و پێشتر بەهۆی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشەوە بلۆك كرابوو.

له‌ بەیاننامەكەدا هاتوە: پاش تاووتوێكردنی دۆسیەكە، یاداشتێكی لێكگەیشتن لەنێوان عێراق و ئیسپانیا مۆركرا بۆ گێڕانەوەی ئەو پارەیە بۆ وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی عێراق و بەمدواییانەش گەیشتەوە خەزێنەی عێراق.  

له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد: له‌گه‌ڵ تیمى ته‌كنیكى كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ نوێنه‌رایه‌تى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌، داد، نه‌وت و داواكارى گشتى تیایدا ئه‌ندامن، سه‌ركه‌وتوو بوون له‌گێرانه‌وه‌ى چه‌ند بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ بانكه‌كانى ئوردن و لوبنان. 


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure