نرخى دراوه‌کان به‌كاتى داخستنی بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 10/03/2019‌ :: 1876‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانیش به‌رزبوه‌وە و لیره‌ى توركیش دابه‌زى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 125 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.125 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.200 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.300.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.295.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.310.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌.
- دوێنێ  شه‌ممه‌: 100 دۆلار به‌ 539 لیره‌ بوو.


ئا: س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە