بزوتنەوەی ئیسلامی كۆنفرانس دەبەستێت

هەواڵ / کوردستان :: 10/03/2019‌ :: 275‌ جار بینراوە
لۆگۆی بزوتنەوەی ئیسلامی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال


بزوتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی حەوتەمین كۆنفرانسی خۆی دەبەستێت و پێداچوونەوە بە كارەكانی رابردوویان دەکات و پلان بۆ داهاتوویان دادەڕێژن.

عەبدوڵا وەرتی، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی (ئەمڕۆ 10ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: سبەی 11ی ئازار، كۆنفرانسی حیزبەكەیان دەبەسترێت بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كارەكانی دوو ساڵی رابردوویان و دانانی پلان بۆ دوو ساڵی داهاتوو، چونكە دوو هەڵبژاردن كراوە و لەو هەڵبژاردنانەدا ئەوان وەك پێویست دەنگیان نەهێناوە.

وەرتی روونیكردەوە: هەر لەو كۆنفرانسەدا كاراكرنەوەی ئۆرگان و مەكتەب و مەڵبەندەكان تاووتوێدەكرێت لەگەڵ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەك بۆ داهاتوو كە ئەوان لەڕووی سیاسی و جەماوەری و بانگخوازی كاری لەسەر دەكەن.

بزوتنەوەی ئیسلامی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی و چەند كەسایەتی و رەوتی دیكەی ئیسلامی بە لیستێك بەشدارییان كرد، بەڵام تەنها پێنج كاندیدی یەكگرتوو دەرچوون، جگە لەوەش لەسەرەتای ئەمساڵدا چەند مەكتەب سیاسی و سەركردایەتییەك وازیان لەو حیزبە هێنا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure