لەمەودوا هندییەكان ئەپڵ بەرهەمدێنن

هەواڵ / زانست :: 10/03/2019‌ :: 415‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


هەواڵەكان باس لە پەیوەندی نێوان هندستان و كۆمپانیای ئەپڵ دەكەن، كۆمپانیای ویسترۆ بە بودجەیەكی 1 ملیار دۆلاریی لەلایەن وەزارەتی داهێنان و تازەگەری هندەوە پەسەند كرا.

 

كۆمپانیای ویسترۆن لە ئێستادا جگە لە (SE) و (6S) و ئایپاد لە بەرهەمهێنانی ئایفۆن هەشت-دا هەنگاوی ناوە.

 

بەرهەمهێنانی مۆبایلە نوێیەكانی ئایفۆن لەو كۆمپانیایەدا 44% نرخی بۆ كڕیارە هندییەكان كەمكردۆتەوە.

 

جگە لە كۆمپانیای ویسترۆن، كۆمپانیای (foxconn) یش لە پڕۆژە داهێنەرانەكەی "بەرهەمهێنان لە هند" بەشدار دەبێت و ئایفۆنەكانی (XS) و  XSmax بەرهەمدێنێت.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure