پارتی پەیامێک ئاڕاستەی یەکێتی دەکات

هەواڵ / کوردستان :: 10/03/2019‌ :: 1871‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وتەبێژی رەسمی پارتی رایدەگەیەنێت: لەبارەی رێككەوتنەكانمان لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی  قسە و گفتووگۆیان كردووەو چاوەڕێی یەكێتی دەكەن تا پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكەن.

مەحمود محەمەد وتەبێژی رەسمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەكەی لەپرێس كۆنفڕانسێكدا وتی: "چاوەڕێی یەكێتی نیشتمانی-ن تا خۆیان ساغ بكەنەوە لەبارەی ئەو پۆست و بەركەوتانەی دەیانبێت لەحكومەتی ئایندە و لەچەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ یەكێتی جارێكی تر كۆدەبینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو: كات زۆر تێپەڕیوە و لەزیانمانە و سوودی نییە، بۆیە پێویستە پەلە بكەین لەپێكهێنانی كابینەیەكی بەهێز بۆ حكومەتی ئایندە.

مەحمود محەمەد ئەوەشی ئاشكراكرد: تائێستا كۆمەڵی ئیسلامی بە ڕاستەوخۆ و بەڕەسمی پێیاننەوتووین دێنە ناو حكومەت یاخود نایەن و ئەوەی میدیا دەیڵێت، راست نییە.

له‌باره‌ی دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ پشكی یه‌كێتی، وته‌بێژی پارتی وتی: "هه‌وڵێكی جددی هه‌یه‌ بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك، به‌ڵام دانانی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ پشكی یه‌كێتی له‌نێوان كاك مسعود بارزانی و كاك كۆسره‌ت ره‌سول یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

ئا: ئارام غەفور 

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure