ژمارەیەك سەربازی بەدمەست فەرماندەكەیان دەكوژن

هەواڵ / جیهان :: 10/03/2019‌ :: 167‌ جار بینراوە
مه‌ى-یان خواردوه‌ته‌وه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لە رووداوێكدا كە لە یەكەیەكی سەربازی ئۆكرانی روویداوە، لەنیوەشەوی 6ی ئەم مانگەدا بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵەوە، ژمارەیەك سەرباز لەگەڵ فەرماندەكەیان بەشەڕدێن پاش ئەوەی ئاشكرادەبێت بەنهێنی سەرقاڵی مەخواردنەوەن.


وتەبێژی سوپای ئۆكرانیا رایگەیاند: مولازم سلۆبۆدا فەرماندەی لیوای 128 لە بەسەركردنەوەی سەربازەكانیدا بۆی دەركەوتووە كە مەی دەخۆنەوە، لەكاتی لێكۆڵینەوە لێیان، بۆتە شەڕیان و دوو لە سەربازەكان تەقەیان لە ئەفسەرەكەیان كردووە و كوشتوویانە.

ئاناتۆلی ماتیۆس، جێگری گشتی هێزی سەربازی ئۆكرانیا رایگەیاند: لەماوەی 4 ساڵ و نیوی رابردوودا قوربانیانی سوپا لەریزی هێزی ئۆكرانیا بەدەر لەجەنگەكان، 10 هەزار سەرباز بووە كە بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure