14 داعشى فڕه‌نسى له‌ عێراق دادگایی كران

هەواڵ / عێراق :: 10/03/2019‌ :: 139‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش داد

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، له‌ماوه‌ى رابردوودا، دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێى یاساى تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ 14 داعشى به‌ڕه‌گه‌ز فڕەنسیدا كردووه‌.


رۆژنامه‌ى (القضاء)ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا، بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و 14 تیرۆریسته‌ فڕه‌نسییه‌ كه‌ سه‌ر به‌ داعش بوون، له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بوون، دواى ئه‌وه‌ى عێراق له‌ سوریا وه‌ریگرتبوون، له‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ تایبه‌ت به‌ پرسى تیرۆر به‌پێى یاساى نەهێشتنی تیرۆر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌، یه‌كێك له‌و داعشانه‌ش پێشتر سه‌ربازى سوپاى فڕه‌نسا بووه‌ له‌ ئه‌فغانستان خزمه‌تیكردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: "ئه‌و داعشانه‌ هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى فڕه‌نسین، هه‌ندێكیان له‌ بنه‌چه‌دا عه‌ره‌بن، راهێنانى سه‌ربازى و شه‌رعیان له‌ سوریا وه‌رگرتووه‌، دواى ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانى داعشه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێى دانپیانانى خۆیان".

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ده‌سه‌ڵاتى عێراقى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى له‌ سوریا وه‌رگرتووه‌، دواى ئه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقى بەدواداچوونى بۆ كردوون و دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ندى ده‌زگاكه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كردوون.

ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ دواى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییان به‌ ریزه‌كانى داعشه‌وه‌ كردووه‌، له‌ سوریا هاوسه‌رگیریان كردووه‌، هه‌موویان منداڵیان هه‌یه‌، هه‌شیانه‌ زیاتر له‌ ژنێكى هێناوه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure