فڕۆكه‌یه‌كى توركى گرفتى بۆ دروستده‌بێت و 30 كه‌س بریندارده‌بن

هەواڵ / جیهان :: 10/03/2019‌ :: 741‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى ئازارى 2019 به‌هۆى خراپى كه‌شوهه‌واوه‌ فڕۆكه‌یه‌كى توركى به‌ئاسمانه‌وه‌ گرفتى بۆ دروستده‌بێت و 30 كه‌س بریندارده‌بن.


فڕۆكه‌كه‌ هى كۆمپانیاى توركش ئه‌یرڵاین و له‌ جۆرى (boeing 777-300) بووه‌ و له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جۆن كه‌نه‌دى له‌ نیویۆرك له‌ ئه‌مریكا گه‌شتى كردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى بڕیوه‌، كه‌شوهه‌وا زۆر سه‌خت بووه‌ و فڕۆكه‌كه‌ى له‌راندووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام توانراوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و به‌سه‌لامه‌تى نیشتووه‌ته‌وه‌.

به‌هۆى ئه‌و له‌رینه‌وه‌یه‌وه‌ به‌ئاسمانه‌وه‌ سه‌رنشینه‌كانى ناو فڕۆكه‌كه‌ كه‌ 326 گه‌شتیار و 21 كه‌سى ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه‌ بوون زیانیان پێگه‌یشتووه‌ و به‌لاى كه‌مه‌وه‌ 30 كه‌س برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى فڕۆكه‌وانى كه‌نه‌دى له‌ نیو یۆرك دواى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌كه‌ كاتژمێر 5:35 خوله‌كى به‌یانى به‌كاتى ناوخۆى ئه‌مریكا به‌سه‌لامه‌تى نیشتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و گرفته‌ى به‌ئاسمانه‌وه‌ بۆیان دروستبووه‌ به‌لاى كه‌مه‌وه‌ 30 كه‌س بریندار بووه‌".

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال  
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure