زەریف بۆ ئامادەكاری سەردانەكەی رۆحانی گەیشتە بەغدا

هەواڵ / عێراق :: 10/03/2019‌ :: 1359‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا بەمەبەستی ئامادەكاری سەردانەکەی سەرۆك كۆماری ئێران کە بڕیارە سبەی بگاتە عێراق.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی شەممە 9ی ئازار بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ گەشتەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق گەشتە بەغدا. 

چاوەڕێدەكرێت حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رۆژی دووشەممە 11ی ئازار بەهاوڕێیەتی شاندێكی باڵای سیاسی و ئابووری ئەو وڵاتە سەردانی عێراق بكات.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure