جلی كوردی ده‌بێته‌ پۆشاكی گه‌وره‌ترین بانكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

هەواڵ / کوردستان :: 09/03/2019‌ :: 5509‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

جلوبه‌رگی كوردی له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌بێته‌ جلوبه‌رگی ره‌سمی كارمه‌نده‌كانی بانكی میللی ئێران كه‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.


سایتی رادیۆ و ته‌ڵه‌فیزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه‌: بانكی میللی ئێران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا جلوبه‌رگی كوردی وه‌كوو پۆشاكی ره‌سمی كارمندانی بانكی میللی له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی ئێران ده‌ناسێنێت. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: ئه‌و بڕیاره‌ له‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی ئازاره‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بانكی میللی یه‌كه‌مین بانكی بازرگانی حكومی ئێران و گه‌وره‌ترین بانكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدایه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure