بۆچی ئەمریكا لە (سیستمە بەرگرییەکەی روسیا لەتورکیا) دەترسێت؟

هەواڵ / جیهان :: 10/03/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


لەكاتێكدا كە توركیا سوورە لەسەر جێبەجێبوونی رێككەوتننامەی موشەكی S400 بەرگری كە لەرووسیادا ئیمزای كرد و چاوەڕوانە هاوینی داهاتوو وەریبگرێت، هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا لە توركیا بەردەوامە كە هاوبەشییەتی لە پەیمانی ناتۆدا و داوا دەكەن سەرۆكی توركیا یان ئەو سیستمە روسییە هەڵببژێرێت یاخود سیستمە هاوچەشنە ئەمریكییەكە كە ژمارەیەك فڕۆكەی شەبەحی بێ‌ وێنەشی لەگەڵدایە.


قسەكەری رەسمی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا وتی: "ئەگەر توركیا سووربێت لەسەر كڕینی سیستمە روسییەكە، ئەوا ئەنقەرە رووبەڕووی كۆمەڵێك سزا دەبێتەوە و بێبەش دەكرێت سیستمی موشەكی پاتریۆت و فڕۆكەكانی ئێف 35".

ئەمریكییەكان جێگیركردنی ئەو جۆرە سیستمە روسییە لە ناوچەكەدا بە هەڕەشەیەكی راستەوخۆ دەزانن بۆ سەر فڕۆكەكانیان. پەیمانی ناتۆش دەڵێت: "سیستمی بەرگری S400 بەهیچ شێوەیەك ناتوانرێت تێكەڵ بكرێت لەگەڵ سیستمی ئاسمانی تایبەت بە پەیمانی ناتۆ كە توركیا لە رووی سەربازییەوە دووهەمین هێزی ئەو پەیمانەیە".

پەیمانی ناتۆ ترسی ئەوەی هەیە بڵاوكردنەوەی موشەكە روسییەكان و ئەنجامدانی مەشقی هاوبەش لەنێوان توركیا و روسیادا ببێتە هۆی دزەكردنی زانیاری سەربازی و هونەری گرنگ بۆ روسەكان.

ئەمریكییەكان دەڵێن: "توركیا تا كۆتایی ئەم مانگە دەرفەتی لەبەردەمدایە بڕیاربدات لەسەر كڕینی سیستمە ئەمریكییەكە كە گرێبەستەكەی بایی 3.5 ملیار دۆلارە".

لەبەرامبەردا ئەردۆغان بە ئاشكرا پێشنیارە ئەمریكییەكەی رەتنەكردووەتەوە، بەڵام بەردەوام دووپاتیدەكاتەوە كە پاشگەزنابێتەوە لە گرێبەستەكەی لەگەڵ روسیادا. توركیا حاڵی حازر بڕێك لە پارەكەی داوە بە روسیا كە گرێبەستەكەی بایی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە. 

جێبەجێبوونی گرێبەستە روسییەكە توركیا بێ‌بەش دەكات لە فڕۆكەی ئێف 35 كە تازەترین بەرهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانە لە بواری فڕۆكەی سەربازیدا و بە هیچ شێوەیەك رادار هەستی پێ‌ناكات و چەندین خەسڵەتی دیكەشی هەیە كە بێ‌ وێنەن لە مێژووی فڕۆكەدا. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure