دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی ویستی گولـلە هاوەنێک بباتە ناو فڕۆکەخانەیەکی روسیاوە

هەواڵ / جیهان :: 09/03/2019‌ :: 142‌ جار بینراوە
فڕۆکەخانەی شیریمیتیڤۆی نێودەوڵەتی روسیاوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند کە کارمەندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە روسیا گولـلە هاوەنێکی پێبوە و ویستویەتی لە رێگەی فڕۆکەخانەوە بیباتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: کە ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە ویستویەتی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی شیریمیتیڤۆی نێودەوڵەتی روسیاوە وەک گاڵتەجاڕیکردن هاوەنەکە بباتە فڕکەخانەوە.

باسی لەوەشکردوە: کە شارەزایان پشکنینیان بۆ گولـلە هاوەنەکە کردوە و دەرکەوتووە کە باروت و ماددەی تەقێنەرەوەی تێدا نییە و تەنیا لاشەی گولـلە هاوەنەکە بووە و ئەمریکییەکە بۆ گاڵتاجاڕیکردن ئەو کارەی کردوە.

هاوکات وەزارەتەکە داوای لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کردوە کە رونکردنەوە لەبارەی ئەو رەفتارەی کارمەنەدەکەیەوە بدات.

ئا: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure