پەرلەمانی عێراق لەکۆبونەوەدایە

هەواڵ / عێراق :: 09/03/2019‌ :: 191‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

لەئێستادا پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدان.

پەرلەمانی عێراق (ئەمڕۆ شەممە 9ی ئازاری 2019) دانیشتنی خۆی بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەستپێكرد.

حسێن نەرمۆ، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: دانیشتنی ئەمڕۆ تایبەتە بە قسەكردن لەسەر رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی.

وتیشی: "سەرجەم ئەو لایەنە حكومییانەی تایبەتن بەو بوارە لە دانیشتنەكەدا ئامادەن، وەك دەستەی دەستپاكی و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكی چاودێری دیوانی چاودێری دارایی".

 

ئا: ک.س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure