زیاتر له‌ 100 ملیۆن دینار بۆ به‌ركه‌وتووانى چه‌كى كیمیایی خه‌رجده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 09/03/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرایكرد: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ بڕى 100 ملیۆن و 575 هه‌زار دینار چه‌ند به‌ركه‌وتوویه‌كى چه‌كى كیمیایى ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كات.


د. ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ (ئەمڕۆ شەممە 9ی ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی داواى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیايی بەتایبەت ئەوانەی نەشتەرگەرییان پێویستە لە دەرەوەی وڵات، بڕى 100 ملیۆن و 575 هه‌زار دینار دابینبكات.

وتیشی: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ره‌زامه‌ندى وەرگرتووە بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ و هه‌ر دوێنێش له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ پێش 2019/3/16 ئه‌و به‌ركه‌وتووانه‌ى چه‌كى كیمیایى پێویسته‌ ره‌وانه‌ى دەرەوە بكرێن، ئەوا رەوانەی ئێران دەکرێن و قۆناغی یەکەمیش 35 کەس دەگرێتەوە".

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: لیستی ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ركه‌وتووى چه‌كى كیمیایى هه‌ڵه‌بجه‌ن و پێویسته‌ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ بكرێن ئامادەکراوە و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێن.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە