هۆشدارییه‌ك له ئه‌مریكاوه بۆ توركیا
هەواڵ / جیهان :: 09/03/2019 :: 455 جار بینراوە
دواڕۆژ
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داته توركیا له‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ده‌ره‌نجامى مه‌ترسدار ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر سیستمى دژه موشه‌كى (ئێس 400) له روسیا بكرێت.
چارلز سامرز، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیستمى دژه موشه‌كه له روسیا بكڕێت كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌گشتى و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌تایبه‌ت.
وتیشى: "ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و هه‌نگاوه بنێت ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 35 و موشه‌كى پاتریۆتى پێنادات".
پێداچوونه‌وه: هـ.ق